دیزە ڕەشە، خۆتی لێمەدە.
دیزە: دەفرێکی گڵینی خڕی سوورکراوەیە (فەرهەنگی خاڵ) ، لە کوردەواردا لەبەر ئەوەی دیزە بە ئاگر قاورمەی گۆشتی تێدا دەکرێ، ڕەنگی دووکەڵ دەگرێت و ڕەش دەبێت، ئەوەی بەری بکەوێت، ئەویش ڕەش دەبێت، پەندکە بە کەسێک ئەوترێ کە هەر کەسێک لێی بکەوێ، ئازاری بدا و تۆڵەی خۆی لێبکاتەوە.[1]