ڕاستی ڕاستە کەرە لە ماستە.
ماست: بەرهەمی شیرەمەنییە، کەرە: چەورییکە لە ژەندنی ماست دەستدەکەوێت (فەرهەنگی خاڵ) لە کۆمەڵگەدا هەموو ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر، بە ڕاستی ئەژمار دەکرێت، کەس ناتوانێت تانەی لێبدات، واتە: لە ئاست ڕاستیدا هەموو کەس دەمی دادەخات، لە پەندەکەدا نموونەی بە ماست و کەرەی هێناوەتەوە.[1]