=KTML_Bold=بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم:
کاڵای ئێرانی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستانی داگیرکردووە=KTML_End=
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ململانێ سیاسییەکان کاریگەریی زۆریان لەسەر جوڵە بازرگانییەکان ھەبووە، دەشڵێت، کاڵای ئێرانی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستانی داگیرکردووە.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ڕایگەیاندووە، ململانێ سیاسییەکان کاریگەریی زۆریان لەسەر جوڵە بازرگانییەکان ھەبووە.
بە بڕوای ساماڵ عەبدولڕەحمان، ئەو دۆخەی ئێستا لەنێوان سیاسییەکاندا ھەیە، لە ھیچ سەردەمێکدا نەبووە و ناشبێت.
لەبارەی هاوردەکردنی کاڵا لە وڵاتی ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەڵێت: کاڵای ئێرانی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستانی داگیرکردووە.
لە هەرێمی کوردستان ساڵانە بە ڕێژەیەکی زۆر کڵاو و شمەک لە وڵاتانی دراوسێوە هاوردە دەکرێت، بەبڕوای شارەزایانی ئابووری و پەڕڵەمانتار و چاودێران، لە دەروازە سنوورەکانیش داهاتێکی زۆر بەهۆی باج و ڕسوماتی سەر کاڵاکانەوە کۆدەکرێتەوە، بەڵام داهاتەکەی ناچێتە خەزێنەی گشتییەوە. [1]