بەهۆى هەڵوەشانەوەى خولى پێنجەمى پەڕڵەمانى کوردستان، گۆڕانکارییە وزارییەکانى پارتى و یەکێتیى لە حکومەت هەڵوەشایەوە و وەزیرى پێشمەرگەش دەگەڕێتەوە سەر کارەکەى.
لە دواى هەڵوەشانەوەى خولى پێنجەمى پەڕڵەمانى کوردستان لەلایەن دادگاى فیدڕاڵییەوە، ئەو گۆڕانکارییە وزارییانەى کە پارتى و یەکێتیى لەسەری ڕێککەوتبوون لە ڕێگەى پەڕڵەمانەوە ئەنجامبدرێت بەهۆى نەمانى پەڕڵەمان سەرجەمیان هەڵوەشایەوە.
#شۆڕش ئیسماعیل#، وەزیرى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دواى چوونە ماڵەوەى وابڕیارە دووبارە بگەڕێتەوە سەر کارەکەى و #پشتیوان سادق#، لە وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى دەمێنێتەوە و شوێنى خالید شوانى، وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى بەغدا وەک خۆى دەمێنێتەوە.
ئاڵوگۆڕکردن لە پۆستى بریکارى وەزیرى ناوخۆ و بڕیکارى شەهیدان و ئەنفالکراوانیش بەهۆى هەڵوەشانەوەى پەڕڵەمان ئەنجامنادرێت. [1]