مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، پەپامێکی ئاڕاستەی محەمەد شەیاع سوودانی کردووە، کە تایبەت بووە بە گۆڕانکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ئێراق.
بەهۆی ئەوەی گفتوگۆکانی بەغدا لە بارەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ئێراق تا ئێستا
08-06-202308-06-2023 ئەنجامی نەبووە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی پەیامێکی ئاڕاستەی محەمەد شەیاع سوودانی کردووە.
پەیامەکەی بارزانی دەربڕینی نیگەرانی بووە لە گۆڕانکارییەکان لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئێراق و جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئەوە دوورە لەو بنەمایەی حکومەتی هەرێم و ئێراق لەسەری ڕێککەوتوون.
لەبەرانبەردا محەمەد شەیاع سوودانی لە ڕێگەی پەیامێک وەڵامی مەسعود بارزانی داوەتەوە و نیگەرانی خۆی لە بارەی گۆڕانکارییەکان دووپاتکردووەتەوە. جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە هەندێک لایەن ڕێگرن لە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجە و درووستکردنی گرفت بۆ حکومەت و جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری حکومی، کە تەواوی لایەنەکان لەسەری ڕێککەوتوون.
[1]