#پارتی دیموکراتی کوردستان#، دوو پەیامی ئاڕاستەی بەغدا کردووە و جەختیکردووەتەوە، کە یان گۆڕانکاری لە پڕۆژە یاسای بودجە، یان کشانەوە لە حکومەتی ئێراق.
پەیامی یەکەم لە ڕێگەی #مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتی ئاڕاستەی لایەنە شیعەکان کراوە و پەیامی دووەمیش لە ڕێگەی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەت ئاڕاستەی محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیران کراوە.
پەیامەکان لە ڕێگەی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی ئێراق لە پشکی پارتی ئاڕاستە کراون و جەختکراوەتەوە، کە بەهیچ شێوەیەک وەک پارتی لەگەڵ ماددەی 13 و 14 پڕۆژە یاسایی بودجە ناکەن و دەبێت گۆڕانکارییان تێدا بکرێت.
#فوئاد حسێن# لەو بارەوە بە تایبەت نووری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی بینیوە و هەڕەشەی کشانەوەی پارتیشی لە پڕۆسەی سیاسی و حکومەتی ئێراق لێکردوون.
دوای ئەو پەیامانە، لەسەر بڕیاری نووری مالکی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ گۆڕینی پڕۆژە یاسای بودجە دواخراوە و سوودانیش داوای چوونی شاندێکی باڵای هەرێم بۆ بەغدای کردووە، بۆ ئەوەی لەم چەند ڕۆژە لەسەر میکانیزمێکی نوێ لە بارەی پڕۆژە یاسای بودجە و بڕگەکانی تایبەت بە هەرێم ڕێکبکەون. [1]