لەسەر داگیرکردنی شەقام و زیاد وەرگرتنی پارە و بەکرێدانی شەقامی گشتی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی #سلێمانی# سێ پارکی ئۆتۆمبێلی لە پڕۆژەی چاڤیلاندی داخست.
ڕائید دانا عوسمان، سەرۆکی لیژنەی هاتوچۆ لە سلێمانی ڕایگەیاند ”هاووڵاتییان سکاڵایان لای قایمقامیەتی سلێمانی تۆمارکردووە. لە ڕۆژی یەکی ئەم مانگە کە جەژنی جیهانی منداڵان بووە چاڤیلاند نرخی وەستانی ئۆتۆمبێلی زیادکردووە بۆ سەروی دوو هەزار دینار. لەسەر سکاڵاکە و دوای بەدواداچوون لەلایەن لیژنەی هاتوچۆی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە سزای سەرپێچی بۆ چاڤیلاند کراوە. لە بەدواداچوونی لیژنەکەیان دەرکەوتووە کە شەقامە گشتییەکانی پڕۆژەکە وەک پارکی ئوتومبێل بەکارهێنراوە و بەکرێ دراوە.
ڕائید دانا عوسمان ئاشکرای کرد، ”بەهۆی سەرپێچییەکانەوە جگە لە سزا بڕیار درا هەرسێ گەراجی پڕۆژەکە دابخرێن و ئاماژەی بەوەدا پێشتر چەند جارێک چاڤیلاند سزای دارایی دراوە لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەت، بەڵام تا ئێستا ڕێکەوتی #08-06-2023# سزاکەیان نەداوە و وەک قەرز لەسەریان ماوە”. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,178 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!