بەڕێوەبەری ئاساییشی
هەولێرهەولێر، هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو گەنجە ئاشکرا دەکات کە ئێوارەی دوێنێ ڕێکەوتی
07-06-202307-06-2023 دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی گیانی لە دەستدا.
بارزان قەساببارزان قەساب، بەڕێوەبەری ئاساییشی هەولێر دەڵێت ”زیرەک عەلی لە ماوەی ڕابردوو چووەتە سەر خەڵک و کێشەی هەبووە، داوا کراوە بێتە بنکەی ئاساییش تا بزانرێت کێشەکەی چییە؟ لە کاتی لێکۆڵینەوەدا باری تەندرووستیی تێکچووە، یەکسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام گیانی لەدەست داوە”.
بارزان قەساب، دەشڵێت ”کەسوکاری گەنجە کۆچکردووەکە داوایان کردووە لێژنەیەکی پزیشکی لە
سلێمانیسلێمانییەوە بێت و لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکات، ئێمەش ڕێگەمان پێ داون و لێژنەکە ئەمڕۆ ڕێکەوتی
08-06-202308-06-2023 هاتوون، چاوەڕێین ڕاپۆرتی خۆیان بخەنە ڕوو. دواتر ئێمەش بەیاننامەمان دەبێت”.
بەڕێوەبەری ئاساییشی هەولێر، ڕەتیدەکاتەوە ئەو گەنجە ئەشکەنجە درابێت و دەڵێت تەنانەت قسەیەکی ڕەقیشی لەگەڵ نەکراوە.
بارزان قەساب، لەسەر ئەم کەیسە ڕەخنە لە یەکێتی دەگرێت و دەڵیت ”یەکێتی، ئەگەر بیەوێ هەرچییەکی خۆی بەم بابەتە پەردەپۆش بکات ئەوا بێ سوودە، بەڵام ئێمە کاری نایاسایی لە کەس قبووڵ ناکەین. ئەگەر یەکێتی چاوی لەوە بێت کادیرانی لە هەولێر بە پاساوی بابەتی حزبایەتییەوە کێشە بۆ خەڵک درووست بکەن، لێیان قبووڵ ناکرێت.
بەڕێوەبەری ئاساییشی هەولێر، وتیشی ”ئەگەر یەکێتی بیانەوێت کارە تیرۆریستییەکانیان لە ڕێگەی ئەم جۆرە فشارانەوە پەردەپۆش بکەن، ئەوا ڕێگەیان پێنادرێت”.
[1]