ڕەحم بە بەچکەی مار ناکرێ.
ڕەحم بە توولەمار ناکرێ.
بەچکەی مار: توولەمار، لە ئەدەبی فۆلکلۆریدا بە منداڵی دوژمن چووێنراوە. خێزان و بنەماڵەکان لە کۆمەڵگەدا لەسەر پێگەی کۆمەڵایەتی یان سامان و ماڵی دنیا بەشەڕدێن، لەئەنجامدا دوژمن بۆ خۆیان پەیدادەکەن، پەندەکە واتە: پیاوەتی لەگەڵ منداڵی دوژمن ناکرێت کە گەورە بوو، لێتدەدا.[1]