ڕەحمەت لەو کەسەی دوو کەو ڕێکدەخات.
کەو: باڵندەیەکی کێوییە، لە چیا و کەژی کوردستان بە سرووشتی دەژیی، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کەو، شەرکردنە لەگەڵ یەک، واتە: شەڕەکەو، لە کوردەواردا کەوبازەکان چێژی لێدەبینن، پەندەکە واتە: ئەو کەسە باشە کە کاری باش دەکات، ئاشتی دەخاتە نێوان دوو کەسەوە کە شەریانە.[1]