ڕەزان ڕەزەوان ئەیخوات، پەزیش پەزەوان ئەیخوات.
ڕەز: باخی مێو، ڕەزەوان: خاوەنی ڕەزی مێو. پەز: مەڕ، پەزەوان: شوانی مەڕ، هەر پیشەکارێک بەری ڕەنجی پیشەکەی دەخوات، واتە: هەتا دەتوانێت سەرپشکی کاری خۆتبە، خۆت کارەکانی خۆت ببەبەڕێوە، چونکە بیدەی بە هەر کەسێکی تر، وەک خۆت نایبات بەڕێوە، دەبێت چاوەڕێی دەستی بیت شتێکت باتێ.[1]