ڕەش بە وەک تاوە، ئەتخوازن بەناوی باوە.
تاوە: دەفرێکی پەلە خۆراکی تێدا سووردەکرێتەوە (فەرهەنگی خاڵ) بنی تاوە لەبەر ئەوەی لەسەر ئاگر دادەنرێت، ڕەنگی ڕەش دەبێت، لە پەندەکەدا ڕووخساری مرۆڤی پێچووێنراوە، پەندەکە بە کچێکی ناشرینی پێست ڕەش دەوترێ کە بەهۆی دەوڵەمەندی باوکییەوە، شوییەکی باشی کردبێ. [1]