لە کوێستان بێستان ناکرێت.
کوێستان، ناوچە شاخاوییە سەختەکانی کوردستان دەگرێتەوە، لاپاڵ و ڕووتەنن و خاک و خۆڵیان کەمە و ئەوەی هەش بێت قەترەکە و ئاوی ڕاناگرێت، لەلایەکیتریشەوە بارودۆخی ئاوهەوای ناوچەی کوێستان ساڵی درەنگ دەکەوێت و بەهۆی سارد و سۆڵەوە خراپ ڕەش دەبێتەوە، ئەوە لایەنی ڕاستەقینەی ئیدیۆمەکەیە وەکوو درکەش بەکاردەهێنرێت بۆ نەبوونی شتێک لە شوێنێک یان ناوچەیەک وەکوو ڕێنوێنی دەوترێت: لە کوێستان بێستان ناکرێت. [1]