ڕەفیقی ناهاڵ دەستی بێگانە.
ڕەفیق: هاوڕێ. ناهاڵ: یان ناحاڵی ناکەسی تێنەگەشتوو، لە کۆمەڵگەدا کەسەکان هەموویان بەباشی لەلایەن خێزانەوە پەروەردە ناکرێن، زۆر کەس پەروەردەی ناتەندرووستە، هیچ بەهایەکی ڕەوشتی بۆ نیشتمان و پیرۆزییەکان تیانییە، پەندەکە بە کەسی تێنەگەشتوو دەوترێت کە دەبێتە پیاوی بێگانە.[1]