تا غڕەی بێڵ لەسەر سینگم بێت
خاکەناز، بێڵ: پارچە ئاسنێکی پانە و کلکێکی داری هەیە بۆ پێمەڕە و قوڕکاری و دۆریخە هەڵدانەوە و گۆڵ و جۆماڵکردنی جۆگا و مەبەستی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت، بەر لە پەیدا بوونی (حەفارە) گۆڕ - قەبر بە بێڵ و خاکەناز هەڵدەقەنرا و دواتر هەر بەو خاکەنازەی خۆڵ و گڵەکە کۆدەکرایەوە و دەخرایە سەر مردووەکە و ئینجا لەکاتی ئەو گڵ خستنە سەر مردووەکە دەنگی بێڵەکان غڕەغڕەی دێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ سووربوون و جەختکردنەوە و کۆڵ نەدانی مرۆڤ لەکارێک دەوترێت: تا غڕەی بێر - بێڵ لەسەر سینگم دێت.[1]