مار لە کوێ پەپکە دەخوات، پوونگە لەوێ شین دەبێت.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکی ژەهراوییە، پونگە: گیایەکی بەهارییە بۆنی وەکوو بۆنی نەعنایە، لە کوردەواری واباوە مار حەز بە بۆنی ڕووەکی سیر و پونگەی ناکات بۆیە وەکوو ئیدیۆم هەردوو ڕووەک لەگەڵ ماردا ناویان هاتووە، جارێک دەوترێت: مار حەزی لە سیرێ نەبوو، سیر دەچوو لە بەردەمی کونەکەی دەڕوا، لێرەش دەوترێت: مار لە کوێ پەپکە بخوات، پونگە لەوێ شین دەبێت، ئەو ئیدیۆمە بەکاردەهێنرێت بۆ کەسانێک کە ئارەزووی دیدەنی یەکتری نەکەن کەچی زوو لوتیان بەر لوتی یەکتر بکەوێت بەتەوسەوە دەوترێت: مار لە کوێ پەپکە دەخوات، پوونگە لەوێ شین دەبێت.[1]