ڕەنگی زەرد وەک مردیان، چارەی ناکرێ بە نووشتیان.
نووشتی: نووشتە، دوعا. واتە: هەندێک مرۆڤ لە ژیانیدا تووشی کوێرەوەریی و نەهامەتی دەبێت، پێویستە بە بیر و هۆش ڕێگەچارەی نەهامەتی بدۆزێتەوە. پەندەکە واتە: بۆ هەر نەخۆشییەک دەرمانێک هەیە، پێویستە دەرمانی نەخۆشییەکە بدۆزرێتەوە و نەخۆشەکەی پێ چارەسەر بکرێت، نەک بە نووشتە و دوعا.[1]