ڕەنگی جاجمەکەی لێنیشتووە.
جاجم: پێخەفێکی فۆلکلۆریی کوردییە، پێکدێت لە تەنراوێکی سفتی ڕەنگاوڕەنگی خوریی (فەرهەنگی خاڵ) بۆ خەوتن بەخۆدا دەدرێت، ئەو کەسانەی کە نەخۆشن و ئومێدی چاکبوونەوەیان کەمە، یان ئەوانەی پیر و کەنەفتن، هەمیشە لە جێگەدا کەوتوون، جاجمیان پێدا دەدرێت، پەندەکە بە نەخۆشێک دەوترێ کە ڕەنگی مردنی لێنیشتبێ.[1]