ڕەنج پەیژەی سەرکەوتنە.
مرۆڤ لەو کاتەوە هۆشوگۆشی بەدنیا دەشکێ، بیردەکاتەوە لەوەی کە دەبێت خۆی درووستبکات و لەسەر قاچەکانی خۆی ڕاوەستێی، بۆ ئەوەی پێویستی بە کەس نەبێت، دەست دەکات بە کاروکەسابەت، لە ژیانیدا ڕەنجدەدات، لەپێناوی پەیداکردنی بژێوییەکی باشتر، پەندەکە واتە: هیچ دەستکەوتێکی مەردانە، بەبێ ماندوبوون سەرناکەوێ.[1]