ڕەنج سەرئەنجامی گەنجە.
هەتا ماندوونەبی لە ژیاندا، سەرکەوتوونابی. مرۆڤ لەو کاتەوە هۆشوگۆشی بەدنیا دەشکێ، بیردەکاتەوە لەوەی کە دەبێت خۆی درووستبکات و لەسەر قاچەکانی خۆی ڕاوەستێی، بۆ ئەوەی پێویستی بەکەس نەبێت، دەست دەکات بە کاروکەسابەت، لە ژیانیدا ڕەنجدەدات، لەپێناوی پەیداکردنی بژێوییەکی باشتر، پەندەکە واتە: هیچ دەستکەوتێ بەبێ ماندوبوون سەرناکەوێ.[1]