ڕەنجی بوو بە ڕەنجی فەرهاد.
فەرهاد: ناوی قارەمانێکی داستانی دڵداریی کوردییە، هەموو تەمەنی ڕەنج دەکێشێ لەپێناوی گەیشتن بە خۆشەویستەکەی (شیرین) بەڵام ڕەنج بەخەسار دەبێت و پێی ناگات، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە هەموو ژیانی خەرکی کار بووبێت، بەهۆکارێک هەموو ڕەنجەکەی لەدەستچووبێت، واتە: هەر ڕەنجێکی دابێت بێهودە بووە.[1]