ڕزق هەر ئەوە نییە، بەبەر چاوەوە بێ.
ڕزق: بژێوی، هەموو مرۆڤێک سەر بە هەر چینێکی کۆمەڵگە بێت، واتە: سەردەست بێت یان ژێردەست، بەپێی پێگەی کۆمەڵایەتی و ئەو کارەی ڕۆژانە ئەنجامیدەدات، بژێوییەکی دیاریکراوی هەیە، پەندەکە واتە: بژێوی هەر ئەوە نییە کە بە چاو دەبینرێ، زۆر کەس بژێوی باشی هەیە و بە چاویش نابینرێ. [1]