ڕاستییەک کە گەوران توڕەئەکا، پێیان نابێژرێ.
گەورە و بچووکی لە کۆمەڵگەی کوردەواردا وەک نەریت لە مێژوویەکی دێرینەوە بوونی هەیە، واتە: مرۆڤە بەتەمەن بچووکەکان، ڕێزی کەسە گەورەکان دەگرن، قسە لە قسەیاندا ناکەن و بە وتەی نابەجێ بەرەنگاریان نابنەوە، پەندەکە مەبەستی ڕێز و حورمەت نواندنە لە ئاستی کەسە گەورەکاندا.[1]