ناونیشانی بابەت: کێ لە پشت تیرۆرکردنی حسێن ئارسانە؟
ئامادەکردن: Niyaz H. Braim
- کاتێ هەواڵی هەوڵی تیرۆرکردنی '#حسێن ئارسان#' م لە سلێمانی بیست، بێ سێ و دوو تاوانبارەکەیم دیاریکرد، کە هیچ گومان هەڵناگرێت و، دیارە دەزگای جاسوسی میت ئەم کارەی تیرۆریستییەی ئەنجامداوە، بەڵام بە هاوکاری کێ؟
وەک میدیاکان باسی لێوەدەکەن، ئەو ئەندامەی میزۆپۆتامیا کە تەقەی لێکراوە، پەنابەری سیاسیی باکووری کوردستانە و ساڵانێکە لە شاری سلێمانی دەژی.
حسێن ئاراسان لە ئێستادا بریندارە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشک دایە.
دەزگای جاسوسی میت ناتوانێت هیچ تیرۆرێک بکات ئەگەر لە ناو شاری سلێمانی یا هەرێم هاوکاری نەکرێت. بۆ دەستنیشانکردنی هاوکارەکەی، دەتوانین بڵێێن:
- خودی دامودەزگاکانی یەکێتییە، بۆ مەسەلەی کردنەوەی فڕگەی سلێمانی تەعویزی دابێت.. ئەم شیمانەیە ڕاست دەبێت ئەگەر:
- تیرۆریستەکە دەستگیر نەکرا.
- یا فڕگەی سلێمانی لەم زوانە کرایەوە.
- شیمانەی دووەم خودی سەرچەتەکانی پدک لە ڕێگای لقی پدک ی سلێمانی کە هەمیشە لقەکانی لە هەر شوێنێک بن، وەک مۆڵگەی تیرۆر دەناسرێن.
ئێستا ڕەوشی پدک و یەکێتی لە خراپترین حاڵەتدایە، بۆیە دوور نییە پدک بە هەماهەنگی دەزگای تیرۆریستی میت بیانەوێت ئاژاوە لە دەڤەری سلێمانی دورستبکەن.
ئەم شیمانەیە ڕاست دەبێت ئەگەر بکوژ و تیرۆریستەکە، لەلایەن دام ودەزگاکانی یەکێتی دەستگیربکرێت.
- جێگای باسە ڕەوشی حسێن خراپە و بە 9 فیشەک بریندارکراوە و پێویستی بە خوێن هەیە بە تایبەتی گرووپی (AB) ، هەرکەس لەخۆی ڕادەبینێت دەتوانێت وەک ئەرکێکی مرۆیی هاوکاری بکات. [1]