=KTML_Bold=بەپێی مادەی 13 کە دەنگی پێویستی هێنا و پەسەند کرا هەرێم پابەند کراوە بە پێنج خاڵ کە بریتین لە:=KTML_End=
1- پێداچونەوە بە حساباتی کۆتای ساڵانی 2004 تا 2022 لەلایەن دیوانی چاودێری ئێراق و هەرێم.
2- هەرێم ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگای سۆمۆ دەفرۆشێت.
3- ئەگەر نەتوانرا نەوتی هەرێم هەناردە بکرێت دەبێت بە هەماهەنگی هەرێم و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ نەوتی بەرهەم هاتوو لە ناوخۆی هەرێم و ئێراق بەکار بهێنرێت.
4- قەرزی بانکی بازرگانی ئێراق لە ئەستۆی هەرێمە بە 7 ساڵ بدرێتەوە.
5- حکومەتی هەرێم پابەند بێت بە ناردنی داهاتە نانەوتییەکان بۆ خەزێنەی حکومەتی فیدراڵی. [1]