پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکات پێنج داواکاری خۆی پڕۆژە یاسای بودجەدا جێگیر بکات.
داواکاری یەکەم: پارتی دەیەوێت ئەو بڕگەیە لە پڕۆژەکە لاببرێت کە داوا دەکات کێڵگە نەوتییەکانی سنووری پارێزگای
نەینەوانەینەوا و
کەرکووککەرکووک کە ئێستا لەلایەن هەرێمەوە ئیدارە دەدرێن. لە دەست هەرێم دەربهێندرێن. ئەوانیش مەبەست کێڵگەی خوڕمەڵە و کۆڕمۆرە.
داواکاری دووەم: تایبەتە بە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی حکومەت لە خەرجکردنی بودجەدا. پارتی دەیەوێت دەسەڵاتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەسەر پشکی کورد، وەک ڕێکەوتنی نێوان محەمەد شەیاع سوودانی و
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی بمێنێتەوە.
داواکاری سێیەم: پارتی دەیەوێت ئەو بڕگەیە لە پڕۆژە یاسای بودجەدا لاببرێت کە ڕێگە دەدات لە کاتی بوونی کێشەدا هەر پارێزگایەک بە شێوەی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکات.
داواکاری چوارەم: تایبەتە بە خەرجییەکانی دەرهێنانی نەوت لە هەرێم، کە پارتی دەیەوێت پشکی هەرێم لە پارەی تێچوی دەرهێنانی نەوت زیاد بکرێت.
داواکاری پێنجەمی پارتی: تایبەتە بە بڕگەی دانەوەی پاشەکەوتی مووچە. کە پارتی نایەوێت دانەوەی پاشەکەوتی مووچە لە پشکی هەرێم بێت، بەڵکوو دەیەوێت بەغدا بڕە پارەیەک بۆ دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران لە بودجە دابینبکرێت.
[1]