یەکێک لەو خاڵە جەوهەرییانەی کە لە پەسندکردنی بودجەدا بووەتە کێشە لەنێوان پارتی و یەکێتی بابەتی مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی پارێزگای #سلێمانی#یە لەگەڵ بەغدا. یەکێتی دەیەوێت ئەو بڕگەیە لە یاسای بودجەدا بچەسپێنێت کە سلێمانی بتوانێت لە داهاتوودا بەتەنیاش بێت مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکات نەوەک پێویستی بە #هەولێر# هەبێ. لەبەرانبەر ئەو هەوڵەی یەکێتیدا، #پارتی دیموکراتی کوردستان#، دژی ئەو هەوڵەی یەکێتییە و پێی وایە جێگیرکردنی بڕگەیەکی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی لەناوچوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان و هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆخەی کە تەنیا وەک پارێزگایەک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت نەک قەوارەیەکی دەستووری.
لە ئێستاشدا #09-06-2023# #شاسوار عەبدولواحید# سەرۆکی جووڵانەوەی #نەوەی نوێ# کە خاوەنی 9 کورسی پەڕڵەمانییە لە پەڕڵەمانی ئێراق دژایەتی خۆی بۆ مامەڵەی ڕاستەوخۆی بەغدا لەگەڵ سلێمانی دەربڕی و ڕایدەگەیەنێت هەوڵدان بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێم ئازایەتی نییە.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید:=KTML_End=
هەوڵدان بۆ لەت لەتکردن و لاوازکردنی هەرێم و دامەزراوەکانی هەرێم، هیچ ئازایەتی و شەهامەتیێکی تیا نییە، هەموو کەس دەتوانێت شتگەلێک تێک بدات، بەڵام تەنیا مرۆڤە ڕەسەنەکان و سەرکردەکان دەتوانن چاکسازی بکەن و وڵاتەکەیان پێشبخەن، لە بری تێکدان و لەتکردن.
خەونی ئێمە خۆشگوزەرانییە بۆ خەڵک و گۆرانکارییە لە سیستەمی سیاسی و ئیداری هەرێم بەرەو دامەزراوەیی بەهێز، لەسەر خاکێکی سەقامگیر، نەک گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر.
بۆیە دژی هەموو هەوڵێکی لەو جۆرە دەبین لە داهاتودا وە لە ئێستاشدا دەستبەرداری مافی هاووڵاتییان نابین لە پەڕڵەمان، لەنێویشیاندا گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە. [1]
شاسوار عەبدولواحید
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ