ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەڕڵەمانی ئێراق لە تویتێک و لە لێدوانێکی بۆ میدیاکانی بەرەی تورکمانی هێرش دەکاتە سەر هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و تاوانباریان دەکات بەوەی تەنیا داوکاریەکانی شیعە و سوننە و کورد لە بودجەدا جێگیر کراون.
بڕگەکانی ڕێکەوتنی سیاسی پێکهێنانی حکومەت جێبەجێکراون. لەوانە مادەی 140 و گواستنەوەی مامۆستایان لە هەرێمەوە بۆ سەر #کەرکووک# و #موسڵ# و #دیالە#.
ئەرشەد ساڵحی، بودجە بەڕێکەوتنێکی گوماناوی ناو دەبات و دەڵێت هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دژی تورکمانە.
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی ڕایگەیاندووە ”لە بودجەدا پارە بۆ گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچەکانی تر تەرخانکراوە لەژێر ناوی هێزی ئەمنی هاوبەش و سازشی زۆر بۆ کورد کراوە”. [1]