سەرچاوەیەکی پەڕڵەمانی هۆکاری دواخستنی دانیشتنی دەنگدانی لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی
08-06-202308-06-2023 ئاشکراکرد.
سەرچاوەکە بۆ پێگەی بەغدا یەوم ڕایگەیاند، تا ئێستا سەرجەم ناکۆکییەکان سەبارەت بە بودجە و ئەوەی پەیوەندی بە بڕگەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، یەکلایینەکراوەتەوە، هەروەها بابەتی بودجەی هەندێک وەزارەت و پارێزگاکان تەواو نەبووە، هەر لەبەر ئەو هۆکارانە دانیشتنەکە دواخراوە.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، دواخستنەکە بۆ ئەوەیە کات بدرێت بە هێزە سیاسییەکان بۆ ئەوەی لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ڕێکبکەون و کۆتایی بە سەرجەم ناکۆکییەکان لەو بارەوە بهێنن.
سەرچاوەکە ڕوونیشیکردەوە، لە ئەگەری نەگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە بڕگەکانی یاسای بودجە، دانیشتنی دەنگدان بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی
10-06-202310-06-2023 دوادەخرێت.
جەختیشی لەوە کردەوە، کۆدەنگی هەیە بۆ تێپەڕاندنی بودجە بەپێی کۆدەنگی سیاسی و ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکرێت لایەنەکان لەسەر سەرجەم بڕگەکان ڕێککەوتن بکەن.
[1]