ستران عەبدوڵڵاستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەوانەی کە قەزیەی بودجە، ئیستیحقاقاتەکانی خەڵکی کوردستان، شارەکانی کوردستان،
سلێمانیسلێمانی و دەوروبەری، ئەوەی کە پێی دەوترێت زۆنی سەوزی جاران، ئەوانەی کە داکۆکیکردن لە مافی ئەو خەڵکە بە لەتکردنی کوردستان و سیاسەت دژی کوردستان لە قەڵەم دەدەن، نە لە کوردستانییەت تێگەیشتوون، نە دەزانن کوردایەتی چییە، نە ئەزانن کوردستان لە کوێیە و لە کوێوە دەستپێدەکات.
لە لێدوانەکەشدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: ئەوانە دەیانەوێت تەعریفێک بدەن بە کوردستان کە یەکسانە بە زوڵم و زۆر، کە یەکسانە بە پێنەدانی مووچەی خەڵک، یەکسانە بە پاشەکەوت، یەکسانە بە قوتدانی قوتی خەڵک.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 632 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!