لە دیدارێکدا کە
ڕەفعەت عەبدوڵڵاڕەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و شاڵاو عەلی سەربازی، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و وەستا ڕەسوڵ، لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاساییشی هەرێم و ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی ئامادەبوون، دۆخی ئەمنیی وڵات و یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە فراوانکردنی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم و ئێراق کرایەوە.
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ هێزەکانی ناوخۆی ئێراق دەربڕی و ڕایگەیاند، پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان و سەقامگیریی ناوچەکە بەرپرسیارییەتیی هەموومانە، بەردەوامیی هەماهەنگییەکانیش فاکتەری بەهێزبوون و هەنگاوی زیاترە لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان و هەموو ئەوانەی ئارامیی وڵات دەخەنە مەترسییەوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 845 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!