ئەمڕۆ پێنچ شەممە ڕێکەوتی
08-06-202308-06-2023 سەعدی ئەحمەد پیرەسەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە شاری
هەولێرهەولێر لە بارەگای مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە وەفدێکی یونامی پێکهاتبوون لە موتسی مونیارادزی بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی لە یونامی، لینارت نیکولای، عەزیز بەرزنجی ڕاوێژکارانی سیاسی لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان.
لە دیداری نێوان هەردوولادا بارودۆخی سیاسی و دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێکرا، بەتایبەتی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و ئەو کێشە هەڵواسراوانەی نێوان هەردوولا کە کاریگەریی لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی هەیە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 685 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!