#بەرهەم ئەحمەد ساڵح# ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی #07-06-2023# پێشوازیکرد لە ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئێراق و لەبارەی هەلومەرجی سیاسی و دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و ئێراق گفتوگۆیان کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا دووپاتیانکردەوە لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست و بنەڕەتی بۆ تێپەڕاندنی کێشە و قەیرانەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆی جددی بە ئاڕاستەی پاراستنی ئاساییش و سەقامگیری و هێنانەدی خۆشگوزەرانی و باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵک لە هەرێمی کوردستان و ئێراق. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 734 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!