پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,153
وێنە 106,542
پەرتووک PDF 19,258
فایلی پەیوەندیدار 97,026
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
حەمە مەلا
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
لووتکەکانی وزە بەبێ تورکیا
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لووتکەکانی وزە بەبێ تورکیا

لووتکەکانی وزە بەبێ تورکیا
ناونیشانی بابەت: لووتکەکانی وزە بەبێ تورکیا
ئامادەکردن: #بەهرۆز جەعفەر#

ڕۆژی (18 ی ئۆکتۆبەری 2021) نۆیەمین لووتکەی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست لەنێوان (میسر و قوبرس و یۆنان) سەبارەت بە پرسی وزەو ئاساییش (وەک هەموو جارەکانی پێشوتر) بە بێ تورکیا بەڕێوەچوو. ئەم لووتکەیە هەمیشە ئیسرائیلیشی تیادا بەشدارە، هەرچی قوبرس و یۆنان و میسرو ئیسرائیلە پەیوەندییەکی زۆر تووندتۆڵیان هەیە، بە پلەی ئیمتیاز گازی سرووشتی کۆی کردونەتەوە، ئەوە دە ساڵە گفتوگۆیدان هەیە، حەوت ساڵیشە لەسەر ئاستی کەسی یەکەمی وڵاتەکانیان لە لووتکەی سیانی و چواریدا دەست ئەخەنە سەر دەستی یەکدی. ئەنکارا-ش، هەموو ساڵێک دوای تەواوبوونی کۆنفڕانسی سێ سەرۆکەکە هەر دەڵێت “بە بێ تورکیا سەرکەوتوو نابێت” لە ساڵی (2009) دا، دوای هەوڵ و گەڕانێکی زۆری کۆمپانیای نۆبڵ ئینێرجی-Noble Energy ی ئەمریکی و کۆمپانیای ئینی-ENI ئیتاڵی و کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان لەژێر ئاوەوە بروسکەیەک هات، گڕێک چوو بە ئاسماندا، بۆ یەکەمین جار جاڕی دۆزینەوەی گازی سرووشتی لەژێر ئاودا و لە کەناراوەکانی ئیسرائیل- قوبرس- لوبنان- میسر درا.
ساڵی (2010) هاوکات بوو لەگەڵ یەکەمین تێکچونی پچڕانی پەیوەندی سیاسیی و دیبلۆماسیی و سەربازیی لەنێوان ئیسرائیل و تورکیادا بەهۆی سووربوونی تورکیا لە هاوکاری حەماس و دەستبەسەراگرتنی کەشتی ” مافی مەرمەڕە-Mavi Mar Mara Flotilla” و کوشتنی زیاتر لە دە کەسی تورک لەناو کەشتییەکەدا لەلایەن کۆماندۆی ئیسرائیلییەوە. سەرەتای ساڵی (2011) بەهاری عەرەبی ڕوویدا. ئیتر یەک-یەک هەموو ئەو وڵاتانەی لە ئەورووپا و ئەفریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سنووریان ئەکەوێتە سەر دەریای سپی ناوەڕاست (مێدیتریانە) پەیوەندییان لەگەڵ تورکیا تێک و پێک چوو، لیبیا بوو بە گێژاو بۆ تورکیا، میسر بەهۆی کودەتاکردن بەسەر ئیخوان و محەمەد مورسی-دا و هاتنی “عەبدولفەتاح” سیسی بۆ سەر دەستەڵات بوو بە ڕکابەری تورکیا و لەهەر شوێنیکدا دژی پڕۆژەکانی تورکیا ئەوەستنەوە لە ناوچەکەدا. (سووریا و لوبنان) لە نزیکترین دۆستی تورکیاوە بوون بە گەورەترین گرفت بۆ تورکیا. کێشەی قوبرس وەک ڕەگی گرفتە قووڵەکەی تورکیا هەروا بەهەڵواسراوی ماوەتەوە. (قوبرس و یۆنان) وەک دوو دەوڵەتی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا لە هەموو شوێنێکدا دژی هەموو جوڵەیەکی تورکیا ئەوەستنەوە. لەگەڵ فەڕەنسا و ئیتاڵیا لە مانۆڕی دەریایی دژی جموجوڵە دەریاییەکانی تورکیا دەستەوەستان نەبوون و پەیوەندییەکانیان لەم دە ساڵەدا لەوپەری خراپیدا بووە. جگە لە حەوزەی دەریای سپی ناوەڕاست، ڕووسیاش لە هەندێ لووتکە و کۆنفڕانسە گەورەکانی تایبەت بە وزە “تورکیا” بانگهێشت ناکات.
“ئەنکارا” دە ساڵی ڕێکە هەموو ڕێگەیەک بۆ دەرهێنانی گازی سرووشیی لە کەناراوەکانی قوبرسی تورکی گرتەبەر، هیچی نەدۆزییەوە. ئەو یەدەگەی دۆزراوەتەوە لە کێڵگەکانی ئەفرۆدیت-Aphrodite (بلۆکی ژمارە 12 کە یەدەگی سرووشتی تیایدا لەنێوان 3، 6 بۆ 6 تریلیۆن پێ سێجایە) و کالیپسۆ-Calypso (بلۆکی ژمارە 15 یەدەگی سرووشتی تیایدا بە 8 تریلیۆن پێ سێجا خەمڵێنراوە) و (13) بلۆکی گازیی لاوەکی تردا کە ئەکەونە سنووری ئاویی دەوڵەتی قوبرسە یۆنانییەکەوە. هەر لە ساڵی (2014) ەوە، قوبرسی یۆنانی داوای لە هەرێمی قوبرسە تورکییەکە کرد، کە ئامادەیەو هاوبەشییان لەگەڵ دەکات و یەکبگرن و هاوکار بن، بەڵام “تورکیا” ڕێگەی نەدا ئەمە درووست بێت!. لە دواتردا کە سەرەتای ساڵی (2020) هێڵی بۆڕی گازی سرووشتی بەناوی پڕۆژەی ئێست مێد-East -Med بۆ گواستنەوەی گازی ئیسرائیل و قوبرس بە درێژایی (1900) کیلۆمەتر بە ژێر ئاودا بەڕێکەوت بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی دوورگەی کریت-Crite ی یۆنانەوە، ئینجا “مستەفا ئاکینجی” سەرۆکی قوبرسە تورکییەکە ڕایگەیاند؛ پەشیمانن داواکەی قوبرسی یۆنانیان بۆ هاوبەشی لە پڕۆژەی گازی سرووشتی دا ڕەت کردۆتەوە.
بۆ تورکیا؛ هەرچۆنێک ئەم هەموو گێژەنگە لە گەڕان و پشکنین بە دوای گازی سرووشتییەوە تا هەناردەکردنی بەردەوامە، جگە لەوەی وڵاتانی بەشدار لە دەرهێنان و هەناردەکردنی گازی سرووشتیدا ڕێگەیان بە “تورکیا” نەداوە بەشدارییان لەگەڵ بکات، ناو بەناو بەهۆی دەستوەردانەکانی تورکیا-وە لە ناوچە ئاوییەکانی (قوبرس- یۆنان) یەکێتی ئەوروپا سزای قوورسی سەپاندووە بەسەر تورکیادا، ئەنجامەکەی ئەوەیە لیرەی “تورکی” لە ماوەی ئەم (10) ساڵەدا (650٪) بەهاکەی خۆی لە دەستداوە، لە هەموو مێژوودا بەهای لیرە ئاوها نەهاتۆتە خوارەوە (950 لیرەی تورکی =100دۆلاری ئەمریکی) . سەرۆک کۆماری تورکیا “#ڕەجەب تەیب ئەردۆگان#” لە ماوەی (1) ساڵدا (3) جار سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیای گۆڕیوە!. بۆ ئەو لەڕاستیدا پێویستە سیاسەتەکانی خۆی لە ناوچەکەدا بگۆڕێت نەک سەرۆکی بانکی ناوەندی، چونکە گرفتەکە لەوێوە نایات کە ڕێژەی (سوود-فائده) ی بانکی زیادبووە، گرفتەکە لە کەمبوونەوەی یەدەگی بیانییەوە دێت لە بانکی ناوەندی تورکیاوە، چونکە سەرمایەدارە بیانییەکان هەم سەرمایەکانیان هەم پارەکانیان کە بە دۆلار و یۆرۆیە ئەکشێننەوە لە بانکە تورکییەکان.
جێی پرسیارە؛ تورکیا وڵاتێکی پیشەسازیی گرنگە، نزیکەی (75٪) وزەی پێویست لە نەوت و گازی سرووشتی لەدەرەوەی خۆی هاوردە ئەکات. ساڵانە تەنیا بۆ کڕینی گازی سرووشتی لەنێوان (43 بۆ 56) ملیار دۆلار سەرف ئەکات، ئەمەش هەندێ جار ئەکاتە (19٪) بودجەی گشتی ساڵانەی وڵاتەکە، ناکرێت وڵاتەکە وزە لە نەیجیریا و ڕووسیا هاوردە ئەکات، بەڵام لە باشوور و باکووری ڕۆژاوای تورکیاوە لە بن دەستیدا شۆڕشێک لە بواری وزەدا ڕوویداوە و ئەم هەر تەماشاکەر بێت و بەشداریی پێ ناکەن. ئێمەش لە “پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی” بەشداری و چاودێرییمان هەبووە و هەیە لەسەر کۆبوونەوەی سێ قۆڵی (قوبرس-یۆنان- میسر) کە زانکۆی نیکۆسیا و دەنگی قوبرس -Voice of Cyprus سەرپەرشتی ئەکەن. کوردیش چ لە سووریاو چ لە ئێراق لە ڕووی جوگرافی و جیۆپۆلەتیکی وزەوە هەم زۆر نزیکە و هەم ڕاستەوخۆ سەری لەناو خوانی ئەم گۆڕانکارییانەدایە کە گازی سرووشتی هێناویەتییە پێشەوە. هەموو کۆنفڕانسەکان، تەنانەت زۆربەی پەیپەرە ئاکادیمیەکان و پانێڵەکان بە بێ ئەوەی “کورد” خۆی ئامادە بێت باسی هەرێمی کوردستان و باکووری سووریا ئەکرێت. هەر جارێک وەک ئاماژەیەک بۆ وتەکەی “دۆناڵد ترەمپ” پڕۆفیسۆر “ئەندریاس سیۆفانۆس” وە “مونسیف کەددار- کە سەرپەرشتیاری تێزی دکتۆراکەشم بوو” دەڵێت “مستەر کورد” یش ئامادەیە، ڕوو ئەکاتە من و “پانزە خولەک کاتت هەیە مستەر کورد””. ئەو (ئەوان) وا تێگەیشتون سەرکردایەتی سیاسیی کورد تەواو هۆشیار و پاڵپشتن و بە ئاگان لەوەی ئێمە پەیمانگایەکمان بۆ دیراساتی ستراتیجی بەناوی مێدیتریانە داناوە، لەکاتێکدا ئەوە تەنیا هەوڵ و ماندوبوون و گیرفانی خۆمانە. بەڵکوو کورد خۆی دیارنییە لەناو ئەم ڕووداوانەدا، کە ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە باری ئەمنی و ئابووریی و دیبلۆماسیی کوردستانەوە.
بەزمەکە لە دەریای سپی ناوەڕاست هەم خۆشە هەم زۆر ئاڵۆزە. ئیماراتیش هاتۆتە ناوەوە، لە هەر کوێ “تورکیا” پڕۆژەیەکی هەبێت لەو ناوچەیە “ئیمارات” دژی “تورکیا” پڕۆژەیەکی تری هەیە. لە کۆتایی (سێپتەمبەری 2021) دا ئیمارات (22٪) پشکەکانی کێڵگەی تیماری ئیسرائیلی بە نزیکەی (1) ملیار دۆلار کڕی. ئەمە هاوکاتە لەگەڵ کردنەوەی باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە ئیمارات. لە سیاسەت و زانستی سیاسیدا؛ نۆرم و نەگۆڕی هەمیشەیی نییە، واتە ناکرێت بڵێین؛ تا هەتایە تورکیا و ئیسرائیل یان تورکیا و میسر یاخود تورکیا و یۆنان پەیوەندییەکانیان ئاسایی نابێتەوە، بەڵام گرفتەکانی “تورکیا” زۆر زیادی خایاند لەگەڵ وڵاتانی کە سنووری ئاویی هاوبەشیان لەگەڵی هەیە لە دەریای ناوەڕاست (میدیتریانه-Mediterranean) . ئەردۆگان و دامەزراوە تورکییەکان زۆر گەشتی بێ ئاکام و زۆر هەوڵ و لێدوانی نەرمیدا، تا درزێک بدۆزێتەوە لەگەڵ هەرکامێک لەو وڵاتانە پەیوەندییەکانی ئاسایی بکاتەوە. ئەوەی من تێی گەیشتووم ئەو وڵاتانە “تورکیا” بە پێگەیەکی گرنگ و گەورە ئەزانن، بەڵام بە بێ ئەردۆگان. متمانە بە ئەردۆگانێک ناکەن هەمیشە بیر لە نیۆ-ئیسلامیزم و ئیتنۆ-ئیسلامیزمی تورکیی ئەکاتەوە و، بە ئاشکرا پێشووتر هاواری کردووە “ئێوە تاپۆی خاکەکەتان لە ئەرشیفی ئێمەدایە” وەک ئاماژە کە میسر و ئیسرائیل و قوبرس بەدەست دەوڵەتی عوسمانییەوە بوون. [1]
ئەم بابەتە 445 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 10-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 10-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 10-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 445 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
حەمە مەلا
20-11-2018
هاوڕێ باخەوان
حەمە مەلا
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
14-05-2019
هاوڕێ باخەوان
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
16-05-2022
سروشت بەکر
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
07-07-2022
زریان عەلی
ڕۆستەم سابیر
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,153
وێنە 106,542
پەرتووک PDF 19,258
فایلی پەیوەندیدار 97,026
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.796 چرکە!