ڕم بە کەوان ناهاوێ.
کەوان: ئامێرێکی جەنگییە، مێژووی نادیارە، تیری پێدەهاوێژرێت، کورد لە زنجیرە چیای زاگرۆس لە سەردەمی هاتنی ئەسکەندەرەوە بەکاری هێناوە، پەندەکە بۆ کەسێکی زۆر شارەزا و وریا بەکاردێت کە زیرەکیی و وردییەکەی بۆ فێڵکردن لەگەڵ خەڵکی بەکاردێنێت. واتە: هەندێک کاری گەورە بە پیاوی تەڵەکەباز دەکرێت.[1]