ڕوودارێک لە زۆردارێک خراپترە.
ڕوودار: بە کەسێک ئەوترێت کە بێشەرمانە داوای شتێک بکات، لە ڕوودا دابمێنیت و بیدەیتێ، لە کاتێکدا خۆت پێویستت بێت. زۆردار: بۆ کەسەک بەکاردێت کە ستەم لە خەڵکی بکات، واتە: ستەمکار بە زۆری زۆردای ستەم لەخەڵکی بێدەسەڵات دەکات بەڵام کەسی ڕوودار بەخۆشی ستەمدەکات و ئەوەی دەیەوێت بەدەستی دەهێنێت. [1]