ڕووی خۆمم کرد بە بەرد.
مەبەست لە کەسی ڕووقایمە، لە کۆمەڵگەدا هەندێک کەس هەن، کورد وتەنی هیچیان پێ شەرم نییە، هەر شتێکیان بوێت پەلاماریدەدەن و داوای دەکەن، بێ ئەوەی شەرم بکەن لەوەی کە ئەو شتەی داوای دەکەن مافی ئەوانی پێوەنییە، بەڕووداریی خۆیان ئەو شتەی ئەیانەوێت دەیسەنن. [1]