ڕووی ڕۆژ بە بێژنگ ناگیرێ.
بێژنگ: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە دارێکی تەنکی بازنەیی پێکدێت کە دیوێکی تەلی وردی تێگیراوە، بۆ بێژانەوەی دانەوێڵە و ئارد بەکاردێت. پەندەکە واتە: کردەوە و ڕەفتار و کرداری پیاوی گەورە، بەتانەوتەشەر و لۆمەولەقەبی ناکەس ناشارێتەوە ناشرین ناکرێت. [1]