لە دانیشتنی ئەمشەوی #10-06-2023# پەڕڵەمانی ئێراق دەنگدرا لەسەر بڕگەی 8 لە ماددەی 14 کە وەک پیشنیازی فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پێشکەشکرابوو بە لیژنەی دارایی و تایبەتە بە پابەندکردنی حکومەتی هەرێم کە بەر لە هەر خەرجییەک پێویستە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشبکات بە پێی یاسا بەرکارەکان، و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پشکی پارێزگاکانی هەرێم لە بودجە دابەش بکات بە پێچەوانەوە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵ پێویستە هەموو ڕێکارێک بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی ناوەرۆکی ئەم بڕگەیە بە گرنتی تەمویلکردنیشەوە. [1]
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
د. #نەرمین مەعروف# غەفور
ئەندامی لیژنەی دارایی
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 872 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!