ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی
08-06-202308-06-2023 مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی لە پیرمام کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئێراق تاوتوێ دەکرێت.
کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کاتێکدایە کە بڕیار وایە ئەمڕۆ 08-06-2023 پەڕڵەمانی ئێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجە کۆببێتەوە.
هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە کورد بەشێکی گرنگی ئەو هاوپەیمانێتییەیە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێراقدا، دوێنێ ڕێکەوتی
07-06-202307-06-2023 بڕیاریانداوە بەشداری لە دانیشتنی پەڕڵەماندا بکەن و پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند بکەن.
لەلایەکی دیکەوە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شەوی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکیاندا بڕیاریانداوە بەشداری لە دانیشتنی پەڕڵەماندا بکەن و دەنگ بە 67 ماددەکەی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ بدەن.
پێشتریش پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند بوو، ئەگەر ئەو گۆڕانکارییانەی لە ماددەکانی 13 و 14ی پڕۆژە یاسای بودجە کە لەلایەن لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراقەوە ئەنجامدرابوو، وەک خۆی بمێنێتەوە ئەوا دەنگ بە پڕۆژە یاسای بودجە نادەن.
[1]