ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی #05-06-2023# #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە ئێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی ئێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید کرا.
سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی و پێویستی ڕێزگرتن لە ڕێککەوتننەکانی نێوان هەردوولا و دابینکردنی ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە .
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان کرا و سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا 2023 بکرێت.
باڵیۆزی سوید ئاماژەی بەوە دا کە سەڕەڕای گرفت و ئاستەنگەکان، بەڵام خۆشبەختانە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و #هەولێر# بەتایبەتی بەردەوامە.
باشترکردنی دۆخی ئافرەتانی کوردستان و گرنگی ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ئافرەتان لە کایە جۆراجۆرەکاندا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. [1]