=KTML_Bold=وەڵام بۆ وەزیری ناوخۆ..=KTML_End=
لەسەرەتاوە دژی بوم… تاکۆتایی دژی دەبم… هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرمە بەر!
ئێمە پۆپۆلیست نین، دژی ئەوەین لەژێر چەتری سەلامەتی خەڵکدا… بزنس بکرێت بۆ بەرژەوەندی دوو کۆمپانیای دوو زۆنی.. نزیکەی 500 کامێرا بە سیستمی پۆینت توو پۆینت دابندرێت! و 903 ئۆتۆمبیلی سفر کیلۆمەتر لە کۆمپانیا وەربگیرێت.
ئەمە مەترسیدارە، هەرچی کایەی حوکمڕانیە بدرێتە کۆمپانیا! کام کۆمپانیاش!
من لە سەرەتاوە دژی بوم و تاکۆتایی دژی دەبم…
ئەمەی ئێوە کردوتانە پێچەوانەی یاسایە ( نووسراوی داواکاری گشتی ڕونە) .
دۆخی خراپی ڕێگاوبان و گوزەرانی خەڵک و داهاتی تاک ڕەچاونەکراوە.
سزا نادرێتە کۆمپانیا، هێنان و دانان و بەڕێوەبردنی کامێرا نادرێتە کەرتی تایبەت!
فەرموو، گەر لە خەمی هاتوچۆی خەڵکدان، سەرەتا شەقامەکان چاک بکەن! [1]
#عەلی حەمە ساڵح#