بنەماڵەی هاوکار جاف:
بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژانی شەهید هاوکار جاف لەلایەن دادگای #هەولێر#ەوە، بڕیارێکی دادپەروەرانەیە و ئاماژەیە بۆ هەبوونی سەروەری یاسا لە هەرێمی کوردستان.
سوپاس بۆ دادگای هەولێر کە بڕیاریدا بکوژان و تیرۆریستان لەسێدارە بدرێن و بەسزای خۆیان بگەن.
دەست خۆشی لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێز کاک #مەسرور بارزانی# دەکەین کە زۆر بە جدی و خەمخۆریەوە بەدواداچوونی بۆ ئەوکەیسە کرد و نەیهێشت هیچ دەستوەردانێک بەلاڕێیدا بەرێت، هەولی بەڕێزیان بەرز دەنرخێنین. [1]
بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف
#04-06-2023#
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,025 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!