ناونیشانی پەڕتووک: هونەر لە پێناو مرۆڤایەتیدا
ناوی نووسەر: ئاشتی گەرمیانی
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
=KTML_Bold=لە زاری نووسەرەوە:=KTML_End=
خەونەکە ئاوهای لێ هات، لە ساڵی 2014 بەدواوە دەستم کرد بە کۆکردنەوە و توێژینەوەو خوێندنەوە بۆ کارو چالاکی و بەرهەمی هونەرمەندانی کوردستان لە هەر چوار پارچەی کوردستان، وە لە بڵاوکراوە کوردییەکاندا زۆربەی توێژینەوەکان و لێکدانەوەکانم بڵاو کردەوە ، بەڵام دواتر توانیم کارو بەرهەمی 141 هونەرمەند لە دووتوێی بەرگێکی 700 لاپەڕەدا ئامادەبکەم.
لەوە دەگەڕام کە سپۆنسەر و هاوکاری و دەزگایەکی هونەر دۆست یان کەسایەتییەکی هونەر دۆست ئەم بەرهەمە کە توێژینەوەی هونەرییە لە ڕوانگە جۆراو بەجۆرییەکانییەوە سەبارەت بە هونەرمەندەکە لە خۆ بگرێت و بە شێویەکی تایبەتی هونەری بە چاپی بگەیەنن، ئەوەندی کە بڵاوکراوەی بێ سەروبەر و لا بەلا سپۆنسەری دەکەن. جا چ هی حزبێک و ڕێکخراوێێک بێت. سەرەتا ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئەو وەعدەی دا، بەڵام دەست بەدەستی کردن ئاسانە. وە پەیشیمان بوونەوەش دیسان هەر ئاسانە؟
پێم قوورس بوو کە ماند و بوونێک لەو شێوەیە هەر ئاوها بەئاسانی پشتی تێ بکەیت. لەکاتێکدا ئێمەی میللەتی کورد کەمترین وە هەژارترین بڵاوکراوەمان هەیە سەبارەت بە هونەری شێوەکاری کوردی. وە هونەرمەندەکانی خۆمان بناسێنین وە بیانناسین لە ڕێگەی کارە هونەریەکانەوە. ئەوانەی ماون یان کۆچیان کردووە. بۆیە بڕیارم دا لەسەر ئەرکی خۆم ژمارەیەکی دیاری کراوی لێ چاپ بکەم بەڵام بە کواڵیتییەکی بەرز و پێشکەوتوو. تەنیا لەبەر ئەوەی هیچ نەبێت وەکوو سەرچاوەیەک سوودی لێ وەربگرین بۆ قوتابییان و کۆلیژ و پەیمانگاکان و ڕۆشنبیران بەگشتی.
بەداخەوەم لە وڵاتی مندا. ئەوەندەی بیرەوەری و چیرۆکە خەوتووەکان گرنگی هەیە و باس لە بڕین و کوشتن بکات. ئەوەندە گرنگی بە هونەر لەپێناو مرۆڤایەتیدا نادرێت. [1]