ناو: ئەحمەد
نازناو: کوردی
ناوی باوک: داود
ساڵی لەدایکبوون: #01-07-1933#
شوێنی لەدایکبوون: گەڵاڵە
ڕۆژی شەهیدبوون: #18-04-1987#
شوێنی شەهیدبوون: هەولێر
$ژیاننامە$
نووسەر و هۆزانەوان و شۆڕشگێڕێکی کوردپەروەربووە.
دەستپێکی نووسینی: گۆڤاری هەتاو 1954 کە گیو موکریانی سەرپەرشتی دەکرد.
لەگەڵاڵە قۆناغی خوێندنی سەرەتای و لە #ڕواندز# دواناوەندی تەواو دەکات.
بە هەر چوار زمانی: کوردی، عەرەبی، فارسی و فەرەنسی دواوە.
لە ساڵی 1952 لەگەڵ چەند شارەزایەکی فەرەنسی لە بواری شوێنەواری کاری کردووە.
لە ساڵی 1956 دەبێت بە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول.
لە ساڵی 1962 شۆڕش بە مەبەستی ئاشتی و ئاگربەست نامەیەکی پێدا دەنێرن بۆ لای (کەریم خانی برادۆست) لەو شوێنە چەند سەربازێکی پلەداری ئێراق لێ دەبێت و دەستگیردەکرێت. پاشان بۆ ماوەی هەشت مانگ لە بەندیخانەی #کەرکووک# بەنددەکریت و بڕیاری لەسێدارەی بۆ دەردەچێت، لە سەردەمی سەرۆکی دووەمی ئێراق (محمد نجيب الربيعي) یەوە. لێرەدا بەخت یاوەری دەبێت و چەند ڕۆژێک پێش جێبەجێ کردنی بڕیاری لەسێدارەدانی، کودەتای سەربازی دەکرێت و (عبدالسلام عارف) بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دەردەکات.
وە دووبارە دەست دەکاتەوە بە خەباتی سیاسی و بەردەوام دەبێت.
لە ساڵی 1966 بەهۆی ململانێی باڵی مەکتەبی سیاسی واتا (مەلایی و جەلالیی) لە زیندانی ڕایەت لە ناوچەی باڵەکایەتی زیندانی دەکرێت. تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلول.
دوای گەڕانەوەیان بۆ ئێراق ڕادەگوازرێن بۆ باشوور و ناوەڕاستی ئێراق تا 1977 دەگەڕێنەوە بۆ #هەولێر# و پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#) ەوە دەکات و هانی خەڵک دەدات لە بەرگری، ڕاپەرین و هۆشیارکردنەوەی لاوەکان، بڕوایەکی دامەزراوی هەبووە بە خەبات و شۆڕشگێڕىی.
ڕژیمی #بەعس# چەندین جار بەندی دەکات و ئاگاداری دەکەنەوە و چاودێری دەکەن و بەدواوەی دەبن تا لە ئەنجامدا بەپیلانێکی داڕێژراو ئێوارەی ( 18-04-1987) لە شاری هەولێر، لە نێوان ماڵی خۆی و شوێنی کارەکەی گوللەبارانیان کرد و شەهیدیان کرد.
ئەمە نموونەیەکە لە هۆنراوەکانی: شەهید (ئەحمەد کوردی)
به هەشت چەند خۆشە بە وەسفى قورئان
تا ڕزگار نەبێ کورد و کوردستان
نابم به دۆستت به حەقى يەزدان
گەر ڕەجمم بکەن له چەشنى شەیتان [1]