بابەت: وەرزشی
لەنێو هۆڵی هۆتێل های کرێست و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبی و حکومی و وەرزشی ، بۆردی وەرزشی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە پاڵەوانانی کوردستان لەنێویاندا تیپی تۆپی پێی لاوانی
یانەی وەرزشی پێشمەرگەیانەی وەرزشی پێشمەرگە کە خاوەن نازناوی خولی نایابی یانەکانی کوردستانن و هەروەک تیمەکانی ، کاراتێ ، شەتڕەنج ، گۆڕەپان و مەیدان ، بۆکسێن ، مواتای ، بلیارد و تەواوی پاڵەوانانی پێشمەرگە لەسەر ئاستی یارییە تاکەکان خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا .
لەنێو ئەو مەراسیمەدا بەڕێز حاکم مەحمود ئەحمەد موراد جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پیشمەرگە خەڵاتی بەخشییە تیمی مواتای یانەی پێشمەرگە کە دابین کرابوو لەلایەن بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 3,640 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!