ناو: شارا
ناوی باوک: ئەکرەم عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1978
شوێنی لەدایکبوون:
سلێمانیسلێمانی
جۆری یاری: تێنسی سەرمێز
پیشە: ناوبژیوان
ژیاننامە
شارا ئەکرەم یەکەم خانمە ناوبژیوانی تێنسی سەرمێز لە دایکبووی ساڵی
1978 شاری سلێمانییە، دەرچوی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانییە لە ساڵی
1998 لە
یانەی وەرزشی کەمال سەلیمیانەی وەرزشی کەمال سەلیم یاری تێنسی سەرمێز و باسکە وبالەی کردووە دواتر یاری بۆ
یانەی وەرزشی سلێمانییانەی وەرزشی سلێمانی کردووە، پاش وازهێنانی لەیاریکردن، چەند خولێکی تۆپی سەرمێزی لە بوارەکانی ناوبژیوانی و ڕاهێنەریدا بینیوە و هەموو پلەکانی بڕیوە تا بووەتە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی. -مامۆستایە لەبەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و دیدەوانی سلێمانی و لەپاڵەوانێتی پەروەردەکانی هەرێمدا وەک ڕاهێنەر و کارگێڕی و سەرپەرشتیار لەگەڵ هەڵبژاردەی پەروەردەی سلێمانی دەبێت. زمانی ئینگلیزی دەزانێت. ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و کچ و کوڕێکی هەیە.
[1]