#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، گومانی لە هەڵوێستەکانی #شاسوار عەبدولواحید# سەرۆکی جووڵانەوەی #نەوەی نوێ# هەیە و گومانی لە پەیوەندییەکانیشی هەیە.
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی ئاشکرایکرد، ئەو هەڵوێستانەی لە ماوەی ڕابردوو شاسوار عەبدولواحید لە چەند پرسێکی جیاوازدا نواندوویەتی نیگەرانی کردوون.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، لە چەند کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی سیاسی باسی ئەو پرسە کراوە و جەختکراوەتەوە، کە هەڵوێستەکانی شاسوار عەبدولواجید چ لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و چ لە بەغدا بەتایبەتی زیانی لە پەیوەندییەکانی یەکێتی داوە.
بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی یەکێتی گومانیان لە پەیوەندییەکانی شاسوار عەبدولواحید هەیە و تەنانەت دەیانەوێت لەو بارەوە بەدواداچوون بکەن و لێکۆڵینەوە لە بارەی بوونی پەیوەندی لەنێوان شاسوار عەبدولواحید و #پارتی دیموکراتی کوردستان# بکەن. [1]