دکتۆر #ڕێواز فایەق#، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی سەبارەت بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەدا هاتووە پەسەندکردنی بودجە پیرۆزبێت لەو وڵاتەی کە لە خراپترین دۆخیشدا دامەزراوەکانی بەپێی دەستوور و یاسا بەرکارەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن، و ئیرادەی سیاسی چەندە ناجۆر و ناسازیش بێت ئاراستەی کاری دامەزراوەیی ناگۆڕێت. دکتۆر ڕێواز فایەق ئاماژەی بەوەشکردووە سەرباری تێبینی و کەموکوڕیش هێشتا خەڵک بە ئومێدەوە لە دامەزراوەکانی حکومەتی عیراق دەڕوانێت. سەرۆکی پەرلەمان باسی لەوەشکردووە لە هەرێمی کوردستان دوو خولی پێنج ساڵی پەرلەمان کۆتاییپێهاتووە و پەرلەمان و پەرلەمانتاران بە پاساوی نالۆژیکی لە جێبەجێکردنی گرنگترین ئەرکیان مەحرومکران. هاوکات دکتۆر ڕێواز فایەق نوسیوێتی بەشی زۆری ئەو شەڕەی برایە بەغدا و کەس تێیدا سەرکەوتوو نەبوو، دەبوو لە پەرلەمانی کوردستان بکرایە و کوڕ و کچەکانی هەرێمی کوردستان یەکلاییان بکردایەتەوە و بەڵێنەکانی هەڵبژاردنیان جێبەجێ بکردایە. لە پەیامەکەدا هاتووە پێویستە هەمووان سەیری پرۆسەی دەنگدان لەسەر گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە بکەن و تێبگەن چی بەرامبەر قەوارەی هەرێم و بە هاووڵاتیان و دامەزراوەکان کراوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=