=KTML_Bold=سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەبارەی ڕووداوەکانی پەڕڵەمانی ئێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بودجە ڕایگەیاند، ئەوە هەوڵێک بوو بۆ لەناوبردنی هەرێمی کوردستان.=KTML_End=
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی #13-06-2023#، #محەمەدی حاجی مەحمود#، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە پەسەندکردنی بودجە هەندێک بابەت زیادکرا کە پێچەوانەی ناوەرۆکی دەستوورە و نەریتی هەندێک لایەنەکانی بەغدای نیشاندا بۆ لەناوبردنی کورد و هەرێمی کوردستان.
زیاتر گوتی، ئەوەی لە بەغدا ڕوویدا لە قاڵبدانی کورد بوو، شۆڤێنسیتی عەرەبی نییەتی خۆیان ئاشکراکرد بەرانبەر کورد و دۆزی کوردی.
محەمەدی حاجی مەحموود ئاماژەی بەوەشکرد، ناکۆکی ناوخۆیی کورد وایکرد بەغدا ئەوەی بیەوێت ئەنجامی بدات و جارێکی دیکە باسی لەوەکرد، کە دادگای فیدراڵی بە دادگایەکی عەرەبی شۆڤێنی ئێراقی دەزانێت نەک دادگایەکی فیدراڵی.
لەبارەی ناوەرۆکی یاسای بودجە، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایەگەیاند، جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان بودجەی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و زیاتر گوتی، بودجە بۆ سۆماڵ، سوودان و جزر قەمەر دانراوە، چی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، ئەی بۆ بودجە بۆ هەرێمی کوردستان دانانێن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانییدا، محەمەدی حاجی مەحموود ڕوونیکردەوە، بەغدا هەر بەوەندە ناوەستێت بۆیە پێویستە کورد خۆی بۆ بەرگری ئامادەبکات. [1]